٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر... لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز سێ رووداوی ھاتوچۆ روویان داوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا لە سنوری شاری ھەولێر سێ روداوی ھاتوچۆ روویان داوە، لە ئاکامدا 13کەس بوونەتە قوربانی.

بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر، فازڵ حاجی عەلی، بەkdp.infoـی راگەیاند: لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا سێ رووداوی ھاتوچۆ روویان داوە؛ رووداوی یەکەم لەسەر رێی بەستۆرە بووە و دوو ئۆتۆمبێل پێکیان داداوە و لە ئاکامدا دوو کەس بریندار بوونە و رووداوی دووەم لەسەر رێی شەقڵاوە بووە، ئەویش دوو ئۆتۆمبێل پێکیان داداوە کە ھۆکارەکەی ئەوە بووە شۆفێرەكان مەییان خواردبووەوە و سەرخۆش بوون، لە ئاکامدا 10کەس بریندار بوون.

رووداوی سێیەمیش لە کۆمەڵگای باسرمە بووە و ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵک دابوو، لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.

حاجی عەلی راشیگەیاند: ھیوادارین شوفێرەکان پابەند بن بە رێنماییەکانی ھاتوچۆوە و ئۆتۆمبێل تیژ لێنەخوڕن بۆئەوەی تووشی ھیچ رووداوێک نەبن و رۆژانی جەژن بە خۆشیی بە ڕێ کەن.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار