پۆلیسی ھەولێر: ھیچ رووداوێکی گەورە رووینەداوە
__2014_03_22_h14m28s40__BA.jpg)
ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ كە دووەم رۆژی جەژنی نەورۆزە، ھیچ رووداوێکی گەورە لە شاری ھەولێر رووینەداوە و تەنھا یەک حاڵەتی دزی ھەبووە.
بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر، راید کاروان عەبدولکەریم، بەKDP.INFOـی راگەیاند: ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژنی نەورۆزە خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی مردن یاخود رووداوێکی گەورە لە شاری ھەولێر رووینەداوە، تەنھا یەک حاڵەتی دزی ماڵان لەناو شاری ھەولێر ھەبووە.
عەبدولکەریم گوتیشی: بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی دانراوە بەردەوام دەبن لە پاراستی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان بۆئەوەی بە خۆشی، رۆژانی نەورۆز بە ڕێ بکەن.
بلند ئیبراهیم




