پرسەنامەی مەكتەبی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ عبدالباقی شێخ نوری باقلانی

بۆ خانەوادەی خوا لێیخۆش بێت شێخ عبدالباقی شێخ نوری باقلانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و هەڤاڵی ڕێبازی بارزانی(شێخ عبدالباقی شێخ نوری باقلانی)مان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و هەموو خزم کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین جەنابی شێخ عبدالباقی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
