ئه‌مه‌ریكا و شه‌هرستانی و به‌حرلعلوم ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كه‌ن

هەولێر- KDP.info/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیَراق بۆ كاروباری وزه، حوسێن شه‌هرستانی، پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به هه‌نارده‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا و داواش ده‌كات له داهاتوودا رێژه‌كه زیاد بكرێت.
هاوكات وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عیَراق به هه‌مان شێوه پێشوازی له‌و پێشنیازه ده‌كات و داواش له كوتله‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، بودجه تێپه‌ڕێنن.
شه‌هرستانی، پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و، رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره به‌رهه‌می گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، به پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و دواتر داهاته‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ندوقی په‌ره‌پێدانی عیراق له ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه دابه‌ش ده‌كرێت، جێگه‌ی پێشوازیكردنه.
شه‌هرستانی داواشی كرد هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادا بێت به زیادكردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له هه‌رێمه‌وه به‌پێی هه‌مان میكانیزم، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیانی عێراق سوود له داهاتی زیادكراو له زیادكردنی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو ببینین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عیراق، ئیبراهیم به‌حرولعلوم، پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد به هه‌نارده‌كردنی سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا. گوتیشی: هیوادارم هه‌ردوو لایه‌ن پابه‌ندبن به گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان، داواشی له كوتله‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان.
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه كه وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه، رۆژانه بڕی سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات. له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه: پێشوازی له پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌كه‌ین بۆ گره‌نتیدان به به‌ره‌ده‌وامی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وتوێژه‌كان له پێناو گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غازه‌وه.له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه كه وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ندین شاره‌زا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیَراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌خۆ ده‌گرێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌دی هاتووه، كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سوودله زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ببینن.
شایانی باسه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا دوێنێ پێنجشه‌ممه بیستی ئازار ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی وتوێژه‌كان و دۆسیه‌ی بودجه‌ی گشتیی بڵاوی كرده‌وه كه وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و دۆسیه‌ی بودجه‌ی گشتیی تائێستا هیچ رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كوتووەته‌وه. وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیازپاكی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاز ده‌كات هه‌لێكی دیكه بدرێته‌وه به وتوێژه‌كان تا رێوشوێنی ئیجابیانه‌ی خۆی بگرێته‌به‌ر له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا نه‌وت هه‌نارده بكات، ئه‌ویش له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا وتوێژه‌كان ئاكامی ئیجابیان ده‌بێت .




