نێچیرڤان بارزانی ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، ئه‌مه‌ریكایش پێشوازی لێ ده‌كات

هەولێر- KDP.info/له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دۆسیه‌ی بودجه‌ی گشتی به‌رده‌وامن و تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌م گفتوگۆیانه نه‌كه‌وتووه‌وه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەك دەستپێشخەری و نیازپاكییه‌ك، پێشنیاری كردووه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی ڕێكاره ئه‌رێنییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، بدرێته گفتوگۆكان.
هاوبه‌شیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕۆژانە به ڕێژه‌ی 100 هەزار بەرمیل نەوت ده‌بێت كه له یه‌كی نیسانی 2014ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پێشمەرجێكی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دانەناوە و لە هەفتەكانی داهاتووشدا هەوڵ دەدات ده‌رباره‌ی میكانیزمی هەناردەكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بەڕێوەبەردنی و كۆنترۆڵكردنی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت، له‌گه‌ڵ به‌غدا له پرسی چاره‌سه‌رێكی ته‌واو بكۆڵێته‌وه. هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بارودۆخێكدا و به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عیراق، پارێزگاری لە مافه‌كانی خۆی دەكات.
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ڕۆژانه بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. هه‌روه‌ها پێشوازی له پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ گره‌نتیدان به به‌ره‌ده‌وامیی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غاز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین شاره‌زا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانیش كه به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌دی هاتووه، كه له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سوود له زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ببینن.
جه‌خیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له بینینی ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی بێلایه‌ن و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ند و هه‌رێم پێیان باش بێت، به شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شیی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عیراق، گونجاو بێت.




