٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2014 بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، جۆو بایدن، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە سەرۆك بارزانی و گەلی كورد كرد و هیوای بەختەوەری و سەركەوتنی بۆ خەڵكی كوردستان خواست. هەر لەم پەیوەندییەدا وێڕای باسكردنی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایش تاوتوێ كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن چارەسەر بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار