ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات
__2014_03_20_h19m23s23__BA.jpg)
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، جه‌ژنی به‌هار و ئازادی و نوێبوونه‌وه‌ی ژیان، به گه‌رمی له خانه‌واده و كه‌سواری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هه‌موو گه‌لی كورد و ته‌واوی كوردستانیان له هه‌موو شوێنێك؛ پیرۆز ده‌كه‌ین.
هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ جه‌ژنی كامه‌رانی، پته‌وبوونی پێكه‌وژیان و لێبورده‌یی و به‌دیهاتنی هه‌موو ئومێد و خه‌ون و خۆزگه‌كانی كوردستانیان له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی، ئازادی و به‌دیهاتنی ته‌واوی مافه‌كانیان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بێت.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا هیواخوازین كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بێت و پێكه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بۆ خزمه‌تگوزاریی باشتر و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی بۆ كوردستانیان بنێین.
دووباره جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشی و ئازادی بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئازاری 2014




