وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه : پێكدادان له نێوان لیوای 8ی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا رووینه‌داوه‌و عێراق هێزه‌كانی له موسڵه‌وه تا رۆمادی خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت هه‌واڵی ناڕاستی پێكدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌ناوچه دابڕاوه‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێكدادان له‌نێوان لیوای 8ی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا رووینه‌داوه‌و عیراق هێزه‌كانی له موسڵه‌وه تا رومادی خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی سوریا به‌گشتی و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری عیراق- سوریا به‌تایبه‌ت، حكومه‌تی فیدراڵی عیراق هێزه‌كانی خۆی له سنوری "موسڵ" هه‌تاكو "رومادی" خستوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌و هه‌ندێ هێزی تری له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق هێناوه‌ته ناوچه‌ی موسڵ ، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- لیوای 37 ی فیرقه‌ی 10ی هاتوته‌وه سنوری ره‌بیعه.
2- لیوای 38 ی فرقه‌ی 10 هاتوه‌ته‌وه سنوری ته‌له‌عفه‌رو كه‌سك.
3- كه‌تیبه‌ی تانكی 6ی سه‌ر به‌فیرقه‌ی 10 هاتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
4- كه‌تیبه‌ی تۆپخانه‌ی 104ی سه‌ر به فیرقه‌ی 10 هاتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
5- دوو فه‌وجی هێزه‌كانی فیرقه‌ی 3ی موسڵ به‌ره‌و سنوره‌كانی عیراق –سوریا پێشڕه‌ویان كردوه.
6- باره‌گایه‌كی تایبه‌ت (مه‌قه‌ر موسه‌یتر) بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پیاده‌ی عیراق له ناو باره‌گای لیوای (11)ی فیرقه‌ی (3) له ناوچه‌ی (سنجار) داناوه كه فه‌ریق روكن حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پیاده‌ی عیراق كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی ئه‌م باره‌گا تایبه‌ته.
جگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌مرۆ كاتژمێر 6ی سه‌ر له به‌یانی فه‌وجی (2) ی لیوای (38) ی فیرقه‌ی (10) ناسریه كه له ره‌بیعه جێگیر كرابوو ویستویه‌تی پێشڕه‌وه‌ی بكات به‌ره‌و ناوچه‌ی (سحێله‌و روه‌و گوندی قاهیره) كه سه‌ر به‌ناحیه زومماری ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و یه‌كه‌كانی لیوای 8 ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌و ناوچه‌یه جًێگیره‌و ده‌یپارێزی رێگری كردووه به شێوازێكی هێمن له‌هاتنی ئه‌و فه‌وجه‌و ئاگاداری كردون كه جگه له وان پۆلیسی پاسه‌وانی سنوری سه‌ر به لیوای (15) فه‌رمانده‌یی 2ی پۆلیس پاسه‌وانی سنوری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له‌و ناوچه‌یه جێگیره‌و هه‌تاكو ئێستا له‌م ناوچه‌یه كه سنورییه‌و درێژی سنوره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا (27) كم هیچ كێشه‌یه‌كی لێ نه‌بووه‌و ئارام بووه‌و به‌پێ رێككه‌وتنی پێشتر نابێت هیچ هێزێكی زیاد له هیچ لایه‌نیك بێته ئه‌م ناوچانه هه‌تاكو ره‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی پێشتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای عیراقی نه‌كرابێت.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش لیوای 8ی پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی هه‌رێم رێگریان له‌هاتنی ئه‌و فه‌وجه‌كردوه‌و هه‌تاكو ئێستاش هه‌لومه‌رجه‌كه ئاساییه و هیچ جۆره شه‌ڕو پێكدادان روینه‌داوه‌و داواش له هه‌موولایه‌ك كراوه كه به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه دان به‌خۆیاندا بگرن هه‌تاكو به‌هاوكاری هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا كار بۆ پاراستنی ئاسایشی گشت ناوچه دابڕاوه‌كان بكرێت و هاوكات ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌گیانی به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه رێگربین له هه‌رجۆره گرژی و ئاڵوزییه‌ك له‌و ناوچانه‌دا، چونكه هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق پێكه‌وه سیستمی به‌رگری نیشتمانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق پێكده‌هێن.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
27/7/2012




