٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە جەژنی نەورۆزدا ھەلی کۆپتەری ھاتوچۆ بە کار دەھێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێرڕایگەیاند، پلانێکی تۆکمەی ھاوبەشیان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی شاری ھەولێر داناوە بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز و بۆ یەکەمین جاریشە ئەمساڵ ھێلیکۆپتەرەکانی ھاتوچۆ بۆ رێكخستنی ھاتوچۆ بە كار دەهێنرێن.

بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر، فازل حاجی عەلی، بە kdp.infoـی راگەیاند: بۆ ھەرسێ رۆژی جەژنی نەورۆز پلانێکی تۆکەمەی ھاوبەشیان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان داناوە، کە زیاتر لە ھەزار و900 پۆلیس و ئەفسەری ھاتوچۆ لە ئەرکدا دەبن بە ھەموو کەلوپەلەکانیانەوە و بڵاوەیان پێدەکرێت لەو شەقامانەی کە خەڵک پێیدا دەچن بۆ شوێنە گەشتیارییەکان.

فازڵ حاجی عەلی گوتیشی: بەپێی پلانەکە ھەموو رێگاکان کراوە دەبن بۆ چوون وھاتن و ھیچ رێگایەک داناخرێت، تەنھا لە کاتی گەڕانەوە ئەگەر ھەر شوێنکی ھاتوچۆ پەکی کەوت ئەوکات ئەفسەری ئەو شوێنە سەرپشک دەبێت، بۆئەوەی رێگای چوونیش بەشێکی بکاتە ھاتنەوە، بۆئەوەی ھاووڵاتیان توشی کێشە نەبن.

حاجی عەلی راشیگەیاند: بۆ یەکەمین جارە ئەمساڵ ھێلیکۆپتەرەکانی ھاتوچۆ بە کار دەھێنین بۆ رێكخستنی ھاتوچۆ و چاودێریکردنی خاڵە لاوازەکان و ئەو شوێنانەی کە ھاتوچۆ پەکی دەکەویَت، بۆ ئەوەی پۆلیسی ھاتوچۆی لێ ئاگادار بکەنەوە.

بەرێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر روونی کردەوە، ھێڵەگەرمەکانی ھاتوچۆیش 188بەبێ بەرامبەر بەردەوام کراوە دەبن بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان تووشی ھەر گرفتێک بن پەیوەندی پێوە بکەن.

ئاماژەیشی دا، بۆ کاتی گەڕانەوە، رێگایەکی دیکەیشمان داناوە ئەویش رێگای پیرمام گەنجان ستییە و ھاووڵاتیان دەتوانن ئەو رێگایە بە کار بێنن کە دەچێتەوە بەحرکە و دواتر لە رێگەی عەنکاوە دێنەوە بۆ ناو شاری ھەولێر.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار