بەشیر ئاتالای: رۆلی بەدەپە بۆ قۆناغی چارەسەری زۆر گرنگە

جزیرە -KDP.info/ جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، بەشیر ئاتالای لە میانی سەردانیدا بۆ پارێزگای شڕنەخ لە شاری جزیرە، لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی قۆناغی چارەسەریی پرسی كوردی كرد و داوای لە بەدەپە كرد رۆڵی خۆی لە بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەریدا جێبەجێ بكات.
ماڵپەڕی تورك تایم بڵاوی كردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، بەشیر ئاتالای، لە شاری جزیرە رایگەیاند، لە قۆناغی چارەسەریی پرسی كورددا رۆڵی بەدەپە رۆڵێكی زۆر گرنگ و چارەنووسسازە، بۆیە دەبێ بەدەپە هەست بە بەرپرسیاریەتی بكات و رۆلی خۆی لەو قۆناغەدا بە باشی جێبەجێ بكات.
ئاتالای ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەوان وەكو حكوومەت بۆ ئەوەی بەدەپە بتوانێ بە باشی رۆڵی خۆی جێبەجێ بكات هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكیان پێشكەشی بەدەپە كردووە، بۆیە بەدەپەیش دەبێ هەست بە بەرپرسیاریەتی بكات و ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات.
بەشیر ئاتالای جەختی كردووەتەوە كە حكوومەت رێگای بۆ سەردانی شاندی بەدەپە بۆ لای ئوجەلان خۆش كردووە، بۆیە شاندی بەدەپە و هەدەپە هەفتەی جارێك سەردانی ئوجەلان دەكەن و لەگەڵیدا لە بارەی قۆناغی چارەسەرییەوە گفتوگۆ دەكەن، حكوومەتیش بەدەپەی كردووەتە دانوستانكاری خۆی بۆ بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەری، بۆیە پێویستە بەدەپە واز لە پەیڕەوكردنی توندوتیژی بهێنێت و رۆڵی خۆی بۆ بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەریی پرسی كورد بگێرێت.
ئەردەلان گۆران




