مووسڵ. لیژنەی ناوچەی پارتی كرایەوە ئامانج

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نە ناسراو بە نارنجۆکی دەستی ھێرشیان کردە سەر لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبوو.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات پێنجی ئێوارە لە گەڕەکی فەیسەلیە لە مووسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو نارنجۆکی دەستییان فڕێدایە ناو لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە ھێزەکانی ئێمە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.
هاوكات گوتی، پێشتریش چەندین جار ھێرش کراوەتە سەر بارەگاکانیان و قوربانیشی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام ئەم جارە خۆشبەختانە ھیچ زیانی نەبووە.
بڵند ئیبراھیم




