٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبڕیاری سەرۆک بارزانی سبەی مووچەی ئەو پێشمەرگانە دابەش دەکرێت کە پێشتر لە ریزەکانی سوپای عێراق بوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە kdp.info/ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سبەی مووچەی ئەو ھێزەی پێشمەرگانە دابەش دەکرێت کە ئەمڕۆ گردبوونەوەیان بۆ بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.

بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بە kdp.infoـی راگەیاند: وەکو دیارە کە ھەزارو500 سەرباز کورد بوون لە لیوای پێنج و ھەشتی فیرقەی چواری سوپای عێراق کە لە چەند مانگی رابردوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە بڕیارێک خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و مانگی1ـی 2ساڵی رابردوو مووچەیان پێدرا، بەڵام لەمساڵدا ھیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ کۆمەڵێک لەو پێشمەرگانە لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگە گردبوونەوەیەکیان ساز کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دا کە سبەی مووچەکەیان دابەش بکرێت، بۆیە سبەی لایەنی پەیوەندیدار دەست بە دابەشکردنی مووچەکەیان دەکات.

بلند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار