٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە نەورۆزدا، دەروازەی حاجی ئۆمەران تەنیا بۆ گەشیاران واڵایە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/بەرپرسی كۆمەڵگەی سنووریی حاجی ئۆمەران، ڕایگەیاند، دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بە ڕووی بازرگاناندا دادەخرێت و تەنیا گەشتیاران دەتوانن هاتوچۆ بكەن.

 بەرپرسی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، مەسعود باتێلی، بۆ kdp.infoڕایگەیاند: "هەموو ئاسانكاری و ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی بتوانین بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بكەین، بەڵام بۆ جموجۆڵی بازرگانی، لایەنی ئێرانی ئاگاداری ئێمەی كردووەتەوە كە سبەی پێنجشەممە تا ڕۆژی دوو شەممە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە ڕووی جموجۆلی بازرگانییەوە دادەخرێت، بۆیە ئەو دەروازەیە تەنها بە رووی گەشتیاراندا كراوەیە".

ئیسماعیل گوندەژۆری

 

هەواڵی پەیوەندیدار