٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بارودۆخی ئەنباردەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد گوتی، نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بارودۆخی ئەنبار بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و تەندروستی و بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەستی پێ کرد.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، شلێر عەزیز، لەناو ھۆلی پەرلەمان بەkdp.infoـی راگەیاند: کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە گفتۆگۆکردن لەبارەی بارودۆخی پارێزگای ئەنبار لە لایەنی مرۆیی بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی کە وەزیری خۆی سەفەری کردووە بۆ دەرەوەی وڵات نەیتوانی ئامادە بێت دەستی پێ کرد.

شلێر عەزیز گوتیشی: کوتلە کوردییەکان و لیستی مواتن و کوتلەی سەدر و عێراقییە بەشدارن لە کۆبوونەوەکە و رێژەی یاسایی تەواو بووە، بەڵام لیستی دەوڵەتی قانوون بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیەدا نەکرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار