نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا دەرفەتی كرانەوە بە ڕووی وڵاتاندا لە دەست نەدات
__2014_03_19_h13m9s35__BA.jpg)
هەولێر- KDP.info/سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی، لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، نووری مالیكی، پێوەست بە تۆمەتباركردنی سعوودیە بە پشتگیریی تیرۆر، بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ناو دەبات. هاوكات ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە بۆ پتەوكردنی پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.
بە باوەڕی نێچیرڤان بارزانی، وڵاتی سعوودیە قووڵاییەكی ستراتیژیكی لە عێراقدا هەیە و باشتر وایە پێوەندییەكانی بەغدا و ڕیاز پتەو بن لە جیاتی ئەوەی بەرەوڕووی هەڕەشە ببنەوە. ئاماژەیشی دا بەوەی كە دەرفەت لەبەردەم عێراقدا هەیە پردی پێوەندیی هاوكاری و پێوەندیی باش لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا بە تایبەت عەرەبییەكاندا دروست بكات ئەمەیش لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقدایە.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەو تۆمەتانەی نووری مالیكی بەرانبەر بە وڵاتی سعوودیە بە لایەوە سەیر بوو و گوتی، "هۆی ئەو تۆمەت بەخشینەوە و لەو كاتەدا چییە." ئاماژەیشی دا، "لەبارەی سعوودیەوە كە داڵدە و هانی تیرۆر بدات لە عێراق شتێكمان نەزانیوە، دۆسێیەكی تۆمەتباركردن و تیرۆریشمان دژبە سعوودیە نەزانیوە كە بە بەرپرسیاری هاندان و پێشەكەشكردنی یارمەتی بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان بێت."
نێچرڤان بارزانی هاوكات ڕایگەیاند، "شا عەبد و ڵڵا بن عەبدولعەزیز پێشتر یاسا و بڕیاری توندی دژبە تیرۆر و تیرۆریستان دەركردووە و ئەو گرووپ و ڕێكخراوە توندڕۆیانەی بە تیرۆریست ناو بردوون، هەروەها توندترین سزای بۆ هەر هاووڵاتییەكی سعوودی لە ناوەوە چ لە درەوەی سعوودیە شەڕ بكات و هەر كردەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدات دیاری كردووە." زیاتر گوتی "پاش ڕۆژێك لە دەركردنی یاسا و بڕیاری دژبە تیرۆر و تیرۆریستان لە لایەن سعوودیەوە، بە لامەوە سەیرە بەڕێز مالیكی سعوودیە بە داڵدەدەری تیرۆر لە عێراق تۆمەتبار دەكات."
هەروەها ڕایگەیاند، "عێراق ئەمڕۆ پێویتسی بە بنیتنانی پێوەندیی باش هەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە جیاتی ئەوەی پیوەندییەكان بە ئاقاری ترسناكدا ببات. عێراق پیچویستی بە برا عەرەب و هاوەڵە غەیرەعەرەبەكان هەیە، بە تایبەت كە وڵات بە قەیرانی ئەمنی و سیاسیی ڕاستینەدا تێپەڕ دەبێت كە هەڕەشەیە بەسەر ئەو دیموكراتییەتەی هەموومان لەپێناویدا تێكۆشاوین و كارمان بۆی كردووە و، عێراقییەكان بە تەواوی نەتەوە و ئایینەكان و پیچكهاتە سیاسییەكانییەوە، لەپێناو بە دیهاتنی دیموكراتییەك قوربانییان داوە."
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی باوەڕی وایە ئەو ۆرە لێدوانانەی مالیكی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنن و هیوایشی خواست "سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت كە لە بەردەمیدا هەن بۆ كرانەوەی عێراق بە ڕووی هەموواندا و پردی پێوەندی بۆ بیناكردنی پێوەندیی باشتر لەگەڵ وڵاتانی دنیا بنیات بنێ، بۆ ئەمەیش دەكرێ سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان ببینێت."




