٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: ناكرێت حكوومەت خۆی تێكەڵی كاروباری پەرلەمان بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، حوسێن شەهرستانی ئاماژەی دا كە بەبێ كورد یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەكرێت و لایەنی كوردییش پێیان وایە كە ناكرێت حكوومەت تێكەڵی كاروباری ئەنجومەنی نوێنەران ببێت و ناكرێت یاسای بودجە بەبێ كورد پەسەند بكرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی، ئەشواق جاف، پێوەست بەم پرسە ڕاگەیاند: حوسێن شەهرستانی لێدوانی بۆكەناڵەكانی ڕاگەیاندن دا بە پەسەندكردنی یاسای بودجە بەبێ كورد و، دەوڵەتی یاسا ئەوە بسەپێنێت كەوا تەنها ئەوان لیستی سیاسی نێو پەرلەمانن و هەر كارێكیان بە دڵ بێت دەنگی لەسەر دەدن و هەر كارێك لەگەڵ بەرژەوەندیی ئەوان نەبێت دەنگی لەسەر نادەن، ناكرێت ویستی ئەو لیستە بسەپێنێتە سەر لیستەكانی دیكە و ناكرێت حوسێن شەهرستانی تێكەڵی كاروباری پەرلەمان بێت.
گوتیشی: ئەم جۆرە لێدوانانە كارێكی ناڕەوان و لەئێستادا چاوەڕوانی ئەو لێژنەیە دەكرێت كەوا لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە دروست كراوە بۆ چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكانی نێو یاسای بودجە، بەڵام دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت شكست بە كاری سیاسی لە هەرێم بهێنن و فشار بخرێتە سەر هەرێم و دەیانەوێت بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجە پەسەند بكرێت؛ بۆیە ئێمە وەكو فراكسیۆنی كوردستانی لە هەوڵی بەردەوامین بۆ گەڕانەوەی یاساكە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
لەئێستادا لیستە سیاسییەكانی نێو پەرلەمان لە چاوەڕوانیی وەڵامی لێژنە سێقۆڵییەكەن بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجە بكرێت و دواتریش پەسەند بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار