٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەپەگە دواهۆشداری دەداتە بەكاربەرانی فیسبووك

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای كوردستان- KDP.info/   YPG كە باڵی سەربازیی پارتی یەكێتیی دیموكرات(PYD)ـیە دواهۆشداری دەداتە ڕاگەیاندنگار و چالاكوانانی سیاسی ئەوانەی كە هەر هەواڵێك دەربارەی ئەوانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاو دەكەنەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت دەستبەرداری ئەو كارەیان نەبن، لەبەرانبەریاندا بێبەزەیی دەبن.

لە بەیاننامەیەكیاندا كە دانەیەكی دەست KDP.infoكەوتووە، تێیدا هاتووە: "لێرە بە دواوە، هەر چالاكوانێكی فەیسبووك، هەر هەواڵ، چالاكی، جووڵەیەكی (YPG) یان كردە و چالاكییە سەربازییەكانمان كە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی (YPG)ـەوە دەرنەچووبێت، یان نێوەرۆكی بەیاننامە و هەواڵە فەرمییەكان بگۆڕدرێن، وەهای دادەنێین كە ئەو كەسانە خزمەت بە تیرۆریستان دەكەن و زانیارییان دەدەنێ، لە باشترین حاڵەتیشدا وایدەبینین كە كەسانی هەلپەرستن و دەیانەوێت لەسەر حیسابی ئێمە ببن بە پاڵەوان، چونكە ئەو جۆرە هەواڵانە زیان بە چالاكییەكانمان و چەكدارانمان دەگەیەنن و پلانەكانمان پوچەڵ دەكەنەوە."

بەیاننامەكە جەخت دەكاتەوە "بە هیچ جۆرێك ڕێ بەمە نادەین و بەرانبەر بە ئەوانەیش كە زیانمان پێ بگەیەنن، بەزەییمان نابێت."

YPGلە بەیاننامەكەدا هاوكات دەڵێت "كێیش دەیەوێت خزمەت بە یەكینەكانمان بكات بە شێوەیەكی فەرمی، با بێت و لە ناوەندەكانمان كار بكات یانیش پێوەندیمان پێوە بكات و دەبێت لەگەڵمان بێت، ناوەندەكانی ئێمەیش لە كۆی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستاندا هەیە. بێجگە لەمانە ئیچمە هیچ نوێنەر و چالاكوانمان لە هیچ جێیەك نین و ددانیان پێدا نانێین و پێیان دەڵێن ئاگایان لە خۆیان بێت و ڕێز لەو بڕیاری ڕێكخراوەیی و بڕیارەكانمان بگرن."

كۆتایی بەیاننامەكەیش بە دوا ئاگاداركردنەوە هۆشداری بۆ ئەو چالاكوان و سیاسیانە دێت كە بەم بڕیارانەوە پابەند نەبێت ناویان بڵاو دەكرێتەوە و خۆیان بەرپرسن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار