عه‌للاوى: كارنامه‌ى چاكسازیى هاوپه‌یمانیى نیشتمانی جددى نییه

ئه‌یاد عه‌للاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه كارنامه‌ى چاكسازى هاوپه‌یمانى نیشتمانی به ناجدی وه‌سفكرد و داواشى له هاوپه‌یمانى نیشتمانى كرد كه چاكسازى سیاسی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات پێشكه‌ش بكات و ره‌تیشیكرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كى دیكتاتۆریانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیسته‌كه‌ى كردبێت. ئه‌یاد عه‌ڵاوى له‌میانه‌ى دیمانه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌ین رایگه‌یاند: كه به‌شى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنامه‌كه‌ى هه‌ولێر چاكسازى سیاسی بووه له وڵات‌دا .
گووتیشى: هیچ زانیاریه‌كم له‌باره‌ى ئه‌و كارنامه‌ى چاكسازیه نیه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانیه‌وه ئاماده كراوه . ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه بۆچى پشت به‌و كارنامه چاكسازیه نابه‌سترێت كه پێشتر له رێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێره‌دا ئیمزاى له‌سه‌ر كراوه.
عه‌لاوى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه : كه هیچ جدیه‌تێك له‌و كارنامه‌یه‌دا به‌دى ناكرێت كه هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێشكه‌شى كردوه و به پێویستیشى دانا كه هاوپه‌یمانى نیشتمانى چاكسازى سیاسی له وڵات ئه‌نجامبدات ، گووتیشى ئه‌گه‌ر ئه‌و لیسته ده‌ست به چاكسازیه‌كان نه‌كات ئه‌وا لیسته سیاسیه‌كان بژارده‌ى دیكه ده‌ستوورى ده‌گرنه‌به‌ر و لێبپرسینه‌وه‌ش له نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كێك له بژارده‌كان ده‌بێت.
له‌باره‌ى ده‌نگۆى كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌دریش له داواكارى لێپرسینه‌وه له نورى مالیكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا، ئه‌یاد عه‌للاوى ره‌تیكرده‌وه كه ره‌وتى سه‌در له پرسی لێپرسینه‌وه له مالیكى كشابێته‌وه و گوتی ئه‌و ره‌وته ته‌نها له لێژنه‌ى چاكسازیه‌كانه‌وه كشاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌یاد عه‌لاوى دووپاتیشى كرده‌وه كه لیسته‌كه‌ى له‌سه‌ر شێوازه‌كانى مامه‌ڵه كردن و جێه‌جێكردنى دیموكراتیه‌ت له وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت .
هاوكات ره‌تیشى كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى دیكتاتۆریانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیسته‌كه‌ى كردبێت . ئاشكراشى كرد كه ئه‌و له شه‌ش مانگى رابردوودا له‌ناو عێراقدا نه‌بووه.




