٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەم مانگەدا، ئەمەریكا 100 موشەكی رادەستی عێراق كردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/ باڵیوزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا رایگەیاند كە 100 موشەكی جۆری هێڵفایەر و هەندێك چەك و تەقەمەنیی دیكەی رادەستی حكوومەتی عێراق كراوە.

باڵیۆزخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاندووە كە لەم مانگەدا نزیكەی 100 موشەكی جۆری هێڵفایەر رادەستی حكوومەتی عێراقی كراوە.

هاوكات پرۆسەی رادەستكردنی موشەكەكان بۆ عێراق بە نهێنی لە لایەن حكوومەتی ئەمەریكاوە ئەنجام دراوە. هەر لە بەیاننامەكەشدا ئاماژە بەوەش كراوە كە جگە لە موشەكەكان 11ملیۆن فیشەك و تفەنگی جۆری ئێم چوار و ئێم شازدە رادەستی عێراق كراون.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار