سەرۆكی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان: چاوەڕێی رێكکەوتنی لایەنەکان دەکەین

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی رێکكەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکەین وھەرکاتێک بگەنە رێكکەوتن ئێمە ئامادەی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانین.
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد سادق سورچی، بەkdp.infoـی راگەیاند: ئێمە ھەموومان نوێنەری لایەنە سیاسییەکانین و چاوەرێی ئەوان دەکەین بۆ ئەوەی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بگەنە رێکكەوتنێک، بۆیە ھەر کاتێک ئەوان گەیشتنە رێكکەوتنێک ئێمە وەکو پەرلەمان ئامادەین بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان.
سورچی گوتیشی: پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دواکەتووە، بەڵام دانوستانەکان بەردەوامن لەنێوان لایەنەکان بۆ ئەوەی بگەنە رێكکەوتن.
ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتار یادداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆئەوەی لە رۆژی 24ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆ ببێتەوە و تێدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.
بڵند ئیبراهیم




