سبەی ئەنجامی لیژنە پەرلەمانییەكە ئاشکرا دەکرێت

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقێ رەتی کردەوە ئەو لیژنەیەی لەلایەن پەرلەمانەوە پێکھێندراوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە نەگیشتبێتە ھیچ رێكکەوتنێک و گوتی، ئەو لیژنەیە بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە.
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، موحسن سەعدوون، بە kdp.infoـی راگەیاند: گفتوگۆکانی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ گەیشتن بە تەوافق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بەردەوامە و تا سبەی چوارشەممە دەخایەنێت.
موحسن سەعدوون گوتیشی: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دکەن ئەو لیژنەیە نەگەیشتووەتە ھیچ ئەنجامێک، راست نین و ئەوان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان و سبەی ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی لیستی دەوڵەتی قانوون، خالید عەتییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە پێکھێنرابوو تا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بكات، نەگەیشتنە ھیچ رێکكەوتنێک.
بڵند ئیبراھیم




