دۆمای ڕووسیا بە گاڵتەجاڕییەوە: با سزاكەی ئۆباما هەموو پەرلەمانتارانیشمان بگرێتەوە

هەولێر- KDP.info/ پەرلەمانتارانی ڕووسیا لە بایەخی ئەو سزایانەیان كەمكردەوە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكیەتیی ئەورووپا بەسەر ژمارەیەك لە بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆكراینایاندا سەپاند، بە هۆی تێوەگلانیان لە لكاندنی كریمیا بە ڕووسیاوە.
لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی ڕووسیا(دۆما)، ئەمڕۆ سێشەممە بەیاننامەیەكی گاڵتەجاڕیان دەركرد و تێیدا داوا لە واشنتن و یەكیەتیی ئەورووپا دەكەن كە سزاكەیان چەند سەد كەسێكی دی لە بەرپرسانی ڕووسیا بگرێتەوە.
بەیاننامەكەی دۆما هاوكات تێیدا هاتووە "بۆ بەڕێز ئۆباما و فەرمانبەرانی ئەورووپا پێشنیاز دەكەین كە سزاكەیان كۆی ئەندامانی دۆما بگرێتەوە كە دەنگیان بەو بەیاننامەیە داوە."
ئەم كاردانەوانە پاش ئەوە دێن كە، سەرۆكی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، ددانی نا بە نیمچەدوورگەی كریمیای ئۆكراینادا وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ.
ئەم بڕیارە و هەنگاوەی ڕووسیایش كاردانەوەكەی ڕەخنەی ڕوونی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەەریكا و یەكیەتیی ئەورووپا و ژاپۆنی بەدوای خۆیدا هێنا، بەوەی كە لە پشتەوەی ڕاپرسییەكەی كریمیاوە بووە لە جیابوونەوە لە ئۆكراینا.
"بی بی سی"




