پەرلەمانتارێکی کورد:ئەگەر پشتگیریان بکرێت لیژنەکەی پەرلەمان دهگەنە ئەنجامێکی باش لەبارەی بودجە.

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورددەڵێت:ئەگەر لایەنەکان پشتگیری لە لیژنە سێقۆلیەکەی پەرلەمان بکەن دگەنە ئەنجامێکی باش لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە.
لانەمحەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەو لیژنەی کە لەنوێنەری کوردوسونە وشیعە پێکھاتوو بەردەوامن لەگفتوگۆکانیان وھەر لایەنێک پێشنیارەکانی خۆی پێشکەش دەکات وگفتوگۆی لەسەر دەکەن ودواتر ھەر لایەنێک ئەنجامەکان دەخاتە بەردەم سەرکردایەتی خۆی،بۆئەوەی رای ئەوان وەربگرن.
لانە محەمەد گوتیشی:ئەگەر سەرکردایەتی لایەنەکان گوێ لە پێشنیارەکانی ئەو لیژنەیە بگرن وپشتگیریان لێ بکەن ،رەنگە بگەنە رێکەوتن،بۆئەوەی بتوانین خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بکەین.
لانەمحەمەد راشیگەیاند:ئەگەر ئەو لیژنەیە بگەنە تەوافقیش لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە وحکومەتی عێراق پێی رازی نەبێت،ئەستەمە ئەو تەوافقە ھیچ سودێکی ھەبێت،چونکە دواجار پێویستە ھەر رێکەوتنێک بکرێت حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر دەربرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ لەپەرلەمانی عێراق لیژنەیەک لەھەر یەکەی لە فوئاد معسوم سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان وحەیدەر عەبادی سەرکردە لەلیستی دەولەتی قانون وعەدنان جەنابی سەرکردە لەلیستی عێراقی پێکھات ،بۆئەوەی بتوانن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بگەنە تەوافق.




