ده‌سته‌ى باڵاى كوردى له سوریا داواى پابه‌ندبوون به راگه‌یه‌نراوى هه‌ولێر و رێنماییه‌كان ده‌كات

ده‌سته‌ى باڵاى كوردى له سوریا به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى راپه‌رین له رۆژئاواى كوردستان بلاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه : له رۆژى 24ى حه‌وتى 2012 و له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر له 11/7/2012، ده‌سته‌ى باڵاى كوردى كه پێك دێت له ئه‌نجومه‌نى گه‌لى رۆژئاواى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا كۆبونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى خۆى ئه‌نجامدا و به گیانێكى دۆستانه‌ى به‌رپرسانه گفتوگۆى خشته‌ى كاره‌كانى كرد، پاڵپشت به‌گرنگى راگه‌یه‌نراوى هه‌ولێر و پێویستى جێبه‌جێكردنى و نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌مان له یه‌كخستنى تواناكاندا .، كۆبونه‌وه جه‌ختى له سه‌ر ئه‌م خاڵانه كرده‌وه.
هه‌موو لیژنه‌كان پێك بهێنرێن بۆ ده‌ستپێكردنى كاره‌كان و دارشتنى هێله‌كانى كاركردن ، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى باڵاى كوردى سه‌ركردایه‌تى هه‌مووچالاكى وكارى ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌و بریارانه‌ى په‌یوه‌سته به‌هه‌مووان ده‌كات ، هاوكات كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردى هه‌نگاوێكى گرنگه و خزمه‌تى یه‌كخستنى گه‌لى سوریا و ئامانجى شۆڕشه‌كه‌ى كه له ئازادى و شكۆمه‌ندى خۆى ده‌بینێته‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه پاراستنى ئاشتى له ناوچه‌كه به پێویست زانى به هاوكارى له گه‌ڵ برا هاوبه‌شه‌كانمان له عه‌ره‌ب و سریان و كلدو ئاشورى و ئه‌وانى دیكه و جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ى داواكردنى مافى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى كورد هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له سه‌ر یه‌كریزى وڵات وهه‌ره‌شه له سه‌ر برا هاوبه‌شه‌كانمان نابێت.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه جوڵه‌ى شۆرشگێڕان له ناوچه كوردیه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه‌بچێت به‌ئامانجى فه‌راهه‌م كردنى پاراستنى ناوچه‌كه وئاشتى خه‌ڵكه‌كه‌ى. كۆبوونه‌وه ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌شى به‌رز نرخاند كه له لایه‌ن یه‌كه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌رچووه و پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى باڵاى كوردى نیشانداوه .
هاوكات داوایان له هه‌وادارانیان كرد رۆژى بیست و نۆى ئه‌م مانگه له ژێر ناوى ده‌سته‌ى باڵاى كوردى نوێنه‌رمانه، خۆپیشاندان بكه‌ن .




