٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانەر یەڵدز: ڕەوانەكردنی ملیۆنێك و 350 هەزار بەرمیلنەوت، لە چاوەڕوانیی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ وەزیری وزەی توركیا، تانەر یەڵدز لەبارەی پرسی نه‌وت و هەناردەكردنییه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستانەوە دەڵێت، كێشەی هەرێم و بەغدا لە بارەی نەوتەوە نەگەیشتووەتە ئامانج.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی توركیا كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغاندا باسی ئەوە كراوە هێشتا كێشەی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوتەوە بە ئەنجام نەگەیشتووە و ئەو كۆمیتەیەی كە بۆ دانوستان لە نێوان هەردوولا پێك هێنرابوو، هێشتا كارەكانی تەواو نەبوون و ئێمە هیواداترین ڕێك بكەوین بگەیەنە ئەنجامێك.

وەزیری وزەی توركیا دەشڵێت: "توركیا دەیەوێت لە ڕێگای ئەو سیستمەی دایناوە كێشەكان چارەسەر بكات لە كاتێكدا ئەو نەوتەی دێت هیی توركیا نییە، بەڵكو هیی عێراقییەكانە؛ بۆیە تا بەرهەمی نەوت زیاد بكات داهات زیاد دەكات و عێراقیش زیاتر ئاسایی دەبێتەوە، هەركاتێكیش عێراق ئاسایی بووەوە سووریا و ناوچەكەیش خێراتر ئاسایی دەبێتەوە."

گوتیشی "هەرێمی كوردستان برای ئێمەن، دەبێت پرۆژەكانمان لەگەڵ براكانمان زووتر بەرەوپێشەوە ببەین لە كاتێكدا توركیا لە هەوڵە ئەرێنییەكانی خۆی بەردەوامەن بۆیە هیوادارین هەولێر و بەغدا لە نێوان خۆیان ڕێك بكەون بۆئەوەی نەوتەكە لە ڕێگەی توركیاوە بڕوات، چونكە ئێستا نزیكەی ملیۆنێك و 350 هەزار بەرمیل نەوت لە ئەمباری (یومورتالك)خەزن كراوە و تادێت زیاتر دەبێت، بۆیە ئێستا لە سەروبەندی ئەوەیە ڕەوانە بكرێت."

 گوتیشی: "ئەمە جۆرە نەوتێك نییە كە بتوانی چاوەڕێی بكەیت تابێ كەڵك بێت، بۆیە گەشبینین هەولێر و بەغدا بەم زوانە بگەنە ڕێككەوتنێك."

كارزان هەورامی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار