٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆكراینا... پوتین، ئه‌مڕۆ ڕێككەوتنی لكاندنی كریمیا بە ڕووسیاوە واژۆ دەكات

سەرچاوە: KDP.info
سه‌ربازێکی ئۆکراینایی، له‌ ناوچه‌ی خه‌رسوون، پاسه‌وانیی خاڵێکی پشکنین ده‌کات له‌ نزیک کریمیا.

هەولێر- KDP.info/ وەها بڕیارە سەرۆكی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێككەوتنی لكاندنی نیمچەدوورگەی كریمیا بە ڕووسیاوە واژۆ بكات و ڕاپرسییەكەی ئەو دوورگەیە كە بە زۆرینە دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە ئۆكراینا دا، زۆر بە ڕوونی بەروڕووی ڕەخنەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكیەتیی ئەورووپا و یابان بووەتەوە.

پوتین بە فەرمی حكوومەت و پەرلەمانی وڵاتەكەی(ڕووسیا) لە پێشنیازی سەركردایەتیی كریمیا بۆ لكاندن بە ڕووسیاوە ئاگادار كردووەتەوە.

سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆبامایش پێشتر ڕایگەیاند "ئامادەیە سزای زیاتر بسەپێنێت"، ئەمەیش بۆ ئەوە بوو كە داخۆ هەنگاوەكانی ڕووسیا لە پشتیوانیكردنی كریمیا و دابڕان لە ئۆكراینا پاشگەز دەبێتەوە، یان پێداگری دەكات.

وەها بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پوتین لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەكەی پەرلەماندا گوتاری هەبێت.

یەكشەممەی ڕابرد، لە ڕاپرسییەكدا،97%ـی دانیشتووانی كریمیا دەنگیان بۆ سەرەخۆیی دوورگەكە و لكان بە ڕووسیا دا. دوێنێ دووشەممەیش، سەركی ڕووسیا، پوتین، فەرمانێكی سەركایەتیی دەركرد و تێیدا دەستبەجێ دداننانی بە كریمیا وەك دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری نا.

 بە هۆ ئەم هەڵوێستانەوەـ ژاۆنیش چووە پاڵ ئەو وڵاتانەوە كە پشتگیری لە سزادانی ڕووسیا دەكەن. حكوومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند، وڵاتەكەیان لەبارەی وەبەرهێنانەوە لەگەڵ مۆسكۆ دانوستان دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار