٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەلیك: ئەوەی گوتبای من كوردم رووبەرووی سیاسەتی تواندنەوەی دەبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئادانا-KDP.info/ وەزیری گەشتوگوزار و كەلتوری توركیا عمەر چەلیك لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا باسی توركیای پێش دەسەڵاتی ئاكەپەی كرد و گوتی: پێش هاتنی ئاكەپە لە توركیا زمانی زگماكی خەڵك قەدەغە بوو و ئەوەی گوتبای كوردم رووبەرووی سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوە دەبووەوە.

لە بارەی زمانی زگماكییەوە عمەر چەلیك گوتی: هەر زمانێك پیرۆزە بەڵام لە توركیای پێش ئاكەپە زمانی زگماكی لە جیاتی ئەوەی رێز لە پیرۆزییەكەی بگیردرێ قەدەغە كرابوو و سیاسەتی تواندنەوە و لە ناوبردن لە بەرامبەر پێكهاتەكانی توركیا پەیڕەو دەكرا.

چەلیك بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانیدا: پێش 11 ساڵ ئەگەر بە زمانی كوردی لە نێوان خۆتانا قسەتان بكردابایا تەنیا خوا دەیزانی چیتان بەسەر دێ، ئایا كەس لە ئێوە دەیزانی چی بە سەری دێ؟ خوای گەورە مرۆڤەكانی جیاجیا خولقاندووە، كورد، تورك، عەرەب، فڕەنسی، ئینگلیزی، كەس لە سەرەوەی ئەوانی دیكە نییە، هەمووی زمانەكان، كوردی، توركی، عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی لە لایەن خوای گەورەوە خۆلقێنراون، زمانی زگماكی هەر مرۆڤێك پیرۆزە، پێش هاتنی ئاكپارتی لە توركیا ئەو زمانە پیرۆزانەی لە لایەن خوایەوە خۆلقێنرابوون قەدەغە كرابوون، ئەوەی گوتووبای من كوردم رووبەرووی سیاسەتێكی زۆر بەرفراوانی تواندنەوە دەكرا و پێیان دەگوت تۆ كورد نی شتێكی دیكەی، گوشارێكی لە رادەبدەر لە سەر ناسنامەی پێكهاتەكانی توركیادا بوو، گوشار لە سەر ئیرادەی ئازادی خەڵكدا هەبوو، بەڵام لە گەڵ هاتنی ئاكپارتی ئەو گوشار و سیاسەتانەی تەواندنەوە نەمان و یەك لە دوای یەك هەڵوەشێنرانەوە.

ئەردەلان گۆران

هەواڵی پەیوەندیدار