DNOـی نەرویژی، نەوت لە دوو بیرەنەوتی نوێ لە تاوكی دەردەهێنێت

هەولێر- KDP.info/ كۆمپانیای نێودەوڵەتیی DNOـی نەرویژی، ئەمڕۆ دووشەممە، دەرهێنانی نەوتی لە دوو بیرەنەوتی نوێ لە كێلگەی نەوتیی تاوكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە مەزندەی كردووە لە هەردوو بیرەتەوتەكە لە ڕۆژێكدا 37هەزار بەرمیل نەوت دەربهێنێت.
كۆمپانیاكە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو كە، كۆی بەرهەمی نەوتی تاوكی لە ڕۆژێكدا بۆ 155هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە و ئامانجیشیان ئەوەیە تا كۆتایی ساڵ بەرهەمهێنان لەو كێڵگەیەدا بگەیەننە 270هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، كۆمپانیای دی ئێن ئۆ نیازی وایە هێڵی دووەمی بۆریی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا بكێشێت كە ڕەنگە بەغدا بەم هەنگاوە خۆشحاڵ نەبێت.




