٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. لیژنەیەکی 3 كەسی بۆ چارەكردنی گرفتی بودجە پێک ھێنا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ بووەوە و پاش كۆبوننەوە بڕیار درا لیژنەیەک پێک بێت بۆئەوەی بتوانن لە دوو رۆژی داھاتوو لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بگەنە رێکكەوتنێک.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازاد ئەبوبەکر سرێشمەیی، بە KDP.INFOـی راگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ بووەوە و تێیدا بڕیار درا لیژنەیەکی سێ کەسی پێک بێت بۆئەوەی بتوانن داواکاریی ھەموو لایەنەکان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیر بکرێت کە جیَگەی رەزامەندیی ھەموو لایەنەکان بیَت.

گوتیشی: ئەو لیژنەیە گفتوگۆ دەکەن، ئەگەر گەیشتنە رێکكەوتنێک کە ئەو پڕۆژەیاسایە ھەموو لایەنێک پێی رازی بێت، رۆژی چوارشەممە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و ئەگەر نەگەیشتنە ھیچ رێكکەوتنێک دوا دەخرێت بۆ دوای پشووی نەورۆز.

سرێشمەیی راشیگەیاند: گرنگترین داواکاریی ئێمە لە پڕۆژەیاسای بودجە لابردنی ئەو سزایەیە کە پێویستە ھەرێمی کوردستان رۆژانە400ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە روونیشی کردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بەرێوە چوو و ئێمەیش وەکو کورد بەشداریمان تێدا کرد، چونکە پڕۆژەیاسای بودجە نەخرابووە کارنامەی پەرلەمان.

ئەو لیژنەیە لە سێ کەس پێکھاتووە كە فوئاد سەۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان، فوئاد مەعسووم، سەرکردە لە لیستی عێراقییە، عەدنان جەنابی و سەرکردە لە لیستی دەوڵەتی قانوو، حەیدەر عەبادی تێیدا ئەندامن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار