٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەیەك هێرش و كردەوەی تیرۆریستی لە عێراق، چەندین قوربانی لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە نزیك شارۆچكەی ئەبوغرێبی رۆژئاوای شاری بەغدا چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێكی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری كردووە و دەستبەجێ كوژراوە.

لە شاری سەدری رۆژهەڵاتی شاری بەغداش هێزەكانی پۆلیس تەرمی كەسێكی نەناسراویان دۆزییەوە؛ هاوكات لە گوندی زێدانی سەربە شارۆچكەی ئەبوغرێبیش تەرمی كەسێكی نەناسراو و لە رۆژهەڵاتی بەغدایش تەرمی 2 كەسی نەناسراو دۆزرانەوە.

لە شارۆچكەی مەدائینی باشووری بەغدا بۆمبێكی چێندراو بە دەوریەیەكی سوپای عێراقیدا تەقیەوە و لە ئاكامدا 3 كەس برینداربوون.

 لەسەر رێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەی سلێمانبەگ و ئامرلی باشووری شاری تكریت، 5 هاووڵاتی لەلاین چەكدارانی نەناسراو رفێندران. لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵیش تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆكی شارەوانی كردە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار