٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

6 كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوور خرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/ لە راگەیەندراوێكدا دەستەی بەدواداچوونی دادوەری كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوەكردن لە بوونی ئەندامانی رژێمی بەعس و ریشەكێشكردنی ئەو ئەندامانە، بڵاوی كردەوە كە 6 كاندیدی دیكەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوور خستووەتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەر یەك لە جەواد شوهەیلی و عەبد زیاب عجێلی و سەباح ساعیدی و رافیع عیساوی و حەیدەر مولا و میسال ئالوسی، كاندیدانی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوور خستەوە، هۆكارەكەشی بۆ بوونی چەندین دۆسیەی یاسایی گەڕاندەوە.

دەستەی بەدواداچوونەوەی دادوەری تایبەت بە سەیركردنی تانەكان پێشتریش سەیری تانەكانی پێشكەشكراو لە ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەكان كردبوو و ناوی هەر یەك لە عالیە نسیەف و سامی عەسكەری و عەمار شبلی خستەوە نێو كاندیدانی هەلبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.  

 

 ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار