٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە یادی‌ هەڵەبجەدا، شەڕ لە نێوان قوتابیانی‌ كورد و عەرەب رووی دا

سەرچاوە: KDP.info

تكریت - KDP.info/ لە زانكۆی‌ تكریت و لە كاتی‌ یادكردنەوەی‌ كیمیابارانكردنی‌ شاری‌ هەڵەبجە و بە هۆی‌ نووسینێك لەسەر حیزبی بەعس شەڕ لە نێوان ژمارەیەك قوتابی كورد و عەرەب دروست دەبێت.

سەرچاوەیەك بە kdp.infoـی راگەیاند كە ژمارەیەك قوتابیی‌ كورد لە زانكۆی‌ تكریت لە ناو حەرەمی‌ زانكۆكە یادی‌ كیمیابارانكردنی‌ شاری‌ هەڵەبجەیان بە جلی‌ رەش كردووەتەوە، لەسەر جلەكانیان نووسیویانە نەفرەت لە بەعس ئەمەش ئەو خوێندكارە عەرەبانە توڕە دەكات، كە هاوسۆزن لەگەڵ حزبی‌ بەعسی‌ قەدەغەكراو.ئاماژەش بەوە دەكەن، بەهۆی‌ ئەو نووسینەوە، شەڕ لەنێوان قوتابیە كورد و عەرەبەكاندا دروست دەبێت.

لای خۆشیانەوە سەرچاوەیەكیش لە سەرۆكایەتیی‌ زانكۆی‌ تكریت، رایگەیاند: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن. دوای‌ دروستبوونی‌ شەڕەكە، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە حەرەمی‌ زانكۆكە و كۆتاییان بەشەڕەكە هێناوە.

ن. جەبەلی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار