فڕۆكه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی هیچ كێشه‌ی ته‌كنیكی نه‌بووه

هەولێر- KDP.info/ له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌ت، سامی ئه‌رگۆشیی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له سه‌ردانی پێرێ شه‌ممه 15ـی ئازاری 2014ـدا بۆ توركیا، یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی و یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بووه كه سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری بردووه‌ته شاری وان و ئه‌نقه‌ره، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به درۆ خسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و فڕۆكه‌یه له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی وان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه‌ته‌وه و گوایه ماوه‌ی ده خوله‌ك به ناچاری به ئاسمانی وان‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌رگۆشی بێئاگایی و سه‌رسورمانیی خۆی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا و گوتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نین و ئه‌و فڕۆكه‌یه بێ كێشه و ته‌واو له كاتی دیاریكراوی خۆیدا گه‌یشته شاری وان. گه‌شته‌كه زۆر ئاسایی و ئارام و بێ كێشه ئه‌نجام درا. خۆشمان دواتر له هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیاوه شتیكی وامان بیست، ئه‌گینا قه‌د هیچ كێشه و هیچ شتێكی وا ڕووی نه‌داوه و هه‌واڵه‌كه ته‌واو بێ بنه‌ما و دروستكراوه.




