وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

ئه‌مرۆ میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی سووریادا، میدیاكانی توركیا ئه‌مڕۆ له زاری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه.




