٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆفیسۆرێک: یەكپارچەیی عێراق بەو حوكمڕانییەی ئێستاوە بووەتە هەڕەشە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراقەوە پرۆفیسۆرێك چەند گریمانەیەك دەخاتە ڕوو و یەكێك لەو ئەگەرانەی كە بە مەترسیی بۆ ئایندەی عێراقی دەزانێت، بەڕێوەبردنی وڵاتە لە ژێر دەستەڵاتی حكوومەتێك كە باوەڕی بە بنەماكانی دیموكراتی و فرەیی نییە.

پرۆفیسۆر "ڕۆبەرت ئای رۆتبێرگ" لە كتێبی (WHEN STATES FAIL) لە چ كاتێكدا دەوڵەت فاشیل دەبێت، لەبارەی ئێستای عێراقەوە دەنووسێت: "ئێستای عێراق بە هەمان شێوەی سۆماڵ لەژێر دەستی نووری مالیكی، سەرەتا بوو بە دەوڵەتێكی لاواز، ئەم لاوازییەی كردە دەوڵەتێكی فاشیل، ئەم فاشیلبوونیەشی وای لێ كردووە، كە ئێستا عێراق لەناو خۆیدا لەبەریەك هەڵوەشاوە و دووچاری شەلەلێكی سەرتاسەری بووەتەوە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2011 بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆككۆمار هەڵیكوتایە سەرماڵی تاریق هاشمی و چەند پاسەوانێكی دەسگیر كرد و چەند پاسەوانێكی دیكەیشی لە سێدارە دا. مالیكی لە هەرێمی كوردستان هیچ دەسەڵاتێكی نەبوو، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەن هێزی پێشمەرگە بوو، بۆیە نەیتوانی ئەوەی لە باشوور و ناوەڕاست بۆی دەچووە سەر، لە هەرێمی كوردستان بۆی بچێتە سەر؛ دواتر بۆ سەركەوتنی كودەتا سەربازییەكەی كەوتە دروستكردنی كێشە لە دوای كێشە لەمەیشدا هەرێمی كوردستانی كردە ئامانج، مالیكی نەیدەتوانی ڕاستەوخۆ هیچ بەرانبەر بە كوردستان بكات، بۆیە پەنای بردە بەر كارتی بودجە و كارتی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت، ئەمەیش وای كرد پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بگاتە ئاستی لێواری هەڵدێر."

لە بەشێكی دیكەی نووسینەكانی، نووسەر ئەوە دەخاتە ڕوو كە، یەكپارچەیی عێراق بەو حوكمڕانییەی ئێستاوە خۆی بووەتە هەڕەشە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ئیقلیمی و جیهانی، بۆیە كاتێك هەنگاو هەڵدەگیرێت سنوورێك بۆ ئەو هەڕەشەیە دابنرێت، جیهان پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات و لەو دەوڵە تازە دەكات، بۆیە ئەگەر عێراقییەكان بیانەوێت ئەم قەیرانە لەبەریەك هەڵوەشانەوە چارەسەر بكەن، دەبێت پابەندبوون بە دەستوور بەپێی تێگەیشتن و، دادگای فیدراڵی سەربەخۆ بێت نەك ئەم دادگای فیدراڵییەی ئێستا".

نووسەر هاكات ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە، بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتیی شەقامی عەرەبی عێراق، مالیكی ئەم جارە كارتی ڕەگەزپەرستی و دوژمنایەتیی هەرێمی كوردستانی بە كار هێناوە، ئه‌و دەیەوێت لە ڕێگای سەپاندنی یاسای نەوت و گازی سەردەمی بەعس مامەڵە لەگەڵ بنەما سروشتییەكانی عێراق بكات، ئەوەش وەك نیەتێك بۆ شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستان.

ئا- كارزان هەورامی - لە گۆڤاری گوڵانەوە

 

هەواڵی پەیوەندیدار