"BBC": چه‌ندین نیشانه و به‌ڵگه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و YPG هه‌یه

هه‌ولێر- KDP.info/ ته‌له‌ڤزیۆنی BBC-ی به‌ریتانیایی سه‌ردانی رۆژئاوای کوردستان کردووه و راپۆتێکی له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌وێ بڵاو کرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ڕای باڵاده‌ستیی سه‌ربازیی په‌یه‌ده، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ماوه‌ری زیاتره. له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده ده‌ڵێ، کاتێک له ده‌وروبه‌ری شاری قامیشلی ده‌سووڕێیه‌وه، گومانه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان رژێم و په‌یه‌ده زیاتر ده‌بن.
جیم میوه‌ر، په‌یامنێری به‌ناووبانگی ته‌له‌ڤزیۆنیBBC له سه‌ردانێکدا بۆ رۆژئاوای کوردستان، باس له ژیان و بارودۆخی ئه‌وێ ده‌کات و ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕی نێوان په‌یه‌ده و گرووپه ئیسلامییه‌کان.
په‌یامنێره‌که ده‌ڵێ به‌رپرسانیYPG که باڵی سه‌ربازیی یه‌یه‌ده‌یه ده‌ڵێن تا ئێستا زیاتر له پێنجسه‌د چه‌کدارمان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی ده‌وله‌تی ئیسلامی و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره کوژراون.
ئاڵدار خه‌لیل که به‌رپرسێکی باڵای په‌یه‌ده‌یه ده‌ڵێ له‌وانه‌یه ئێمه جیاوازی سیاسیمان له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کیمان له گه‌ڵ گرووپی وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و جه‌بهه‌تولنوسره‌یه که گرێدراوی قاعیده‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سووریا بکه‌نه بنکه‌ی سه‌ره‌کیی خۆیان، بۆیه ئێمه له دژیان ده‌وه‌ستین، چونکه پێده‌چێ ئه‌وان بڕیارێکی ستراتیژییان دابێت که شه‌ڕی ئێمه بکه‌ن و ناوچه‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌و کانتۆنانه‌ی په‌یه‌ده رایگه‌یاندووه و ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێ، "ئێمه به‌شێکین له سووریا ئیدی هه‌ر رژێمێک له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت. چونکه رژێم شتێکه و ده‌وڵه‌ت شتێکی تره . ده‌کرێ تۆ ناکۆکیت له گه‌ڵ رژێم هه‌بێت وهه‌وڵی گۆڕینی بده‌ی، به‌ڵام نه‌ک جۆگرافیای سووریا . بۆیه ئه‌و کانتۆنانه هه‌ر به به‌شێک له سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌مێننه‌وه."
په‌یامنێره‌که له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده ده‌ڵێ، کاتێک له ده‌وروبه‌ری شاری قامیشلی ده‌سووڕێیه‌وه، گومانه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان رژێم و په‌یه‌ده زیاتر ده‌بن. وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رۆکی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی قامیشلۆوه‌یه. بنکه‌یه‌کی پیاوانی رژێم له سه‌نته‌ری شاره‌که‌دا هه‌یه و ده‌وروبه‌ری فرۆکه‌خانه‌شیان کۆنترۆڵ کردووه. په‌یکه‌رێکی حافز ئه‌سه‌دی باوکی سه‌رۆکی سووریا، له گۆڕه‌پانێکی قه‌ڵه‌باڵخدایه و یه‌کێکه له‌و په‌یکه‌ره که‌مانه‌ی ئه‌سه‌د که له سه‌ره‌تای روودانی راپه‌ڕیندا ده‌ستکاری نه‌کراوه.
په‌یامنێری "بی بی سی" زیاتر له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رژێم و په‌یه‌ده ده‌ڵێ ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی نهێنی سووریا (موخابه‌رات) که چاکه‌تی ره‌شیان له به‌ردایه به شێوه‌یه‌کی ئاسایی به نێو بازگه‌کانی ئاسایشی په‌یه‌ده ره‌ت ده‌بن . چه‌ندین نیشانه و به‌ڵگه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و چه‌کدارانی کورد هه‌یه.
له هه‌موو ناوچه‌کانی کانتۆنی جه‌زیره، مامۆستایان، کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و کرێکارانی شاره‌وانی و فه‌رمانبه‌رانی تر، مووچه له حکوومه‌تی سووریا وه‌رده‌گرن و هه‌موو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانیش له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌کانی ده‌وڵه‌ت له شاری حه‌سه‌که ئه‌نجام ده‌درێن.
په‌یامنێره‌که‌ی "بی بی سی" له کۆتایی راپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێ لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر، په‌یه‌ده به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که به زه‌بری هێز خۆی سه‌پاندووه. هه‌رچه‌نده کارێکی سه‌خته رای گشتی به ته‌واوی بزانی، به‌ڵام زۆر کورد پێده‌چێ هاوڕابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌یه‌ده کۆنترۆڵی گۆڕه‌پانه‌که‌یان کردووه، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ماوه‌ری زیاتره.




