راگه‌یاندنی رۆژی پێنج شه‌ممه به پشوو، به‌هۆی گه‌رماوه نه‌بووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گوتی، راگه‌یاندنی رۆژی پێنج شه‌ممه وه‌ك پشوو، هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رما نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی گه‌وره بووه.
ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه، حكومه‌ت رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی كرده پشو ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز بۆته‌وه، به‌لام هۆكاره‌كه ئه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتووه رۆژی پێنج شه‌ممه هێرشی تیرۆریستی گه‌وره‌و به‌رفراوان ده‌كرێته سه‌ر داموده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌ت.
له چه‌ند رۆژی رابردووش زنجیره هێرشی تیرۆریستی هاوكات كرانه سه‌ر چه‌ندین پارێزگای عێراق كه له ئه‌نجامدا 116 كه‌س كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.




