٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێژەی دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان لە سنووری ھەولێر گەیشتووەتە 60%

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێرێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای ھەولێر60% کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش کراوە.

بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێرێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەندرێن محەمەد ساڵح، بەKDP.INFOـی راگەیاند: دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەسەر ھاوڵاتیان بەردەوامە وتاوەکو ئێستاش رێژەی دابەشکردنەکە گەیشتۆتە 60%. گوتیشی تا 20ـی مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014 بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار