٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی، هەشت وەزارەت مووچە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info/ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، كە سبەی دووشەممە، مووچەی هەشت وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست kdp.infoکەتووە، تێدا ھاتووە كە سبەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی: ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی، گواستنەوە، رۆشنبیری، کاروباری کۆمەڵایەتی، کارەبا و سامانە سرووشتییەکان، ھەروەھا ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری، دەستەی گشتیی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، ژینگە، وەبەرھێنان و دەستەی دەستپاکی مووچەكانیان وەردەگرن.

دوێنێ بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەشید تاھیر، بە kdp.infoـی راگەیاند: مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیان بە دەست گەیشتووە و لەرۆژی یەکشەممەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار