تا ئێستا 896 سزادراو له‌هه‌رێمى کوردستان به‌یاساى لێبوردنى گشتى ئازادکراوون

به‌پێى ئامارێکى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تائێستا به‌پێى یاساى لێبوردنى گشتى 896 سزادراوو ئازادکراوون که 776 سزادراو له‌گه‌وران و 26 سزادراو له‌ژنان و 92 سزادراو له‌منداڵانن.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى یاساى لێبوردنى گشتى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ندکراو لێژنه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ند بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکه پێکهێنرا له‌ئێستادا به‌پێى ئامارێکى وه‌زاره‌ت له‌سه‌رجه‌م چاکسازییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا 896 سزادراوو به‌یاساى لێبوردنى گشتى ئازادکراوون و تائێستاش پرۆسه‌که به‌رده‌وامى هه‌یه. که 252 سزادراو له‌چاکسازى گه‌ورانى هه‌ولێر و 305 سزادراو له‌چاکسازى گه‌ورانى سلێمانى و 221 سزادراو له‌چاکسازى گه‌ورانى دهۆک به‌لێبوردنى گشتى ئازادکراووان.
له‌باره‌ى ئه‌و سزادراوانه‌ى له‌چاکسازى ژنان و منداڵان به‌لێبوردنى گشتى ئازادکراوون وه‌زیرى کار وتى: له‌چاکسازى ژنان و منداڵانى هه‌ولێر 17 سزادراو و له‌چاکسازى ژنان و منداڵانى سلێمانى 60 سزادراو و له‌چاکسازى ژنان و منداڵانى دهۆک 41 سزادراو ئازادکراوون.
به‌پێى ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌کۆى 896 سزادراو که‌به‌لێبوردنى گشتى تا ئێستا ئازادکراوون، 776 سزادراو له گه‌ورانن و 26 سزادراو له‌ژنان و 92 سزادراو له منداڵانن.




