٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە پەرلەمانی عێراق یادی کیمیابارانکردنی ھەڵبجەی شەھید کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە لە پەرلەمانی عێراق سەرجەم پەرلەمانتاران یادی کیمیابارنکردنی ھەڵەبجەی شەھیدیان کردەوە و چەند خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان راوەستان.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، د.رزگار، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد وعەرەب چەند خولەکێک بۆ یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید راوەستان و تێدا سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی باسی لە كارەساتی جینۆسایدی هەڵەبجە كرد و بە تاوانێكی كەموێنە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وەسفی كرد.

وەەهایش بڕیارە سبەی دووشەممە، پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمان بۆ پشتیوانی لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مەراسیمێك ڕێك بخەن و تێیدا ئوسە نوجێفی بە وتارێك خۆشحاڵیی خۆی بەو بنەیەوە ڕابگەیەنێت.

د.رزگار گوتیشی كە بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ بێتەوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە نیو سەعات دواخرا.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند: ئێمە کوتلە کوردییەکان و لیستی موتەحیدوون بەشداریمان لە کۆبوونەوەکە نەکرد، چونکە بەنیازن باس لە پڕۆژەیاسای بودجە بکەن، ئێمەش بە ھیچ شێوەیەک بەشداری لە کۆبوونەوەیەك ناکەین گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکات، تاکو داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار