سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان: با بۆ لەمەودوا،هەڵەبجە بە شارە زیندووەکەی کوردستان بناسێنرێ

هەولێر- KDP.info/ پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكیاندا لە 26ـەمین ساڵیادی كیمیابارنكردنی هەڵەبجەدا، خوازیارن کە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببێتە ساڕێژبوونی لانیکەمی هەندێ لە زامەکانی ئەم شارە و پێشنیازیش دەکەن کە بۆ لەمەودوائەم شارە بە شارە زیندووەکەی کوردستان بناسێنرێ.
بەییاننامەی سەرجەم پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان لەیادی کیمیا بارانکردنی شاری هەڵەبجە:
هاوڵاتیانیبەئەمەکی کودستان.... جەماوەری شارە زیندوەکەی هەڵەبجە ٢٥ساڵ بەر لەئێستا و ڕاستە و ڕاست لە بەرواری ١٦-٣-١٩٨٨ یەکێک لە گەورەترین تاوانەقێزەونەکان بەرامبەر بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدرا، تاوانێک کەساڕێژبوونی مەحاڵە و مێژووش لە فەرهەنگی خۆیدا بە ڕەشێ تۆماری کردوە.
هەڵەبجە ئەو شارەی کە بوە ناسنامەی مەزڵومیەتی گەلی کورد چارەکە سەدەیەکپێش ئێستا بە قەدەغەکراوترین چەکی سەردەم (بۆمبی کیمیایی لە جۆری سیانید وخەردە ل ) بۆمباران کراو بە هۆیەوە ڕوحی ٥ هەزار پەپوولەی بەرەو ئاسمان فڕیو زیاتر لە ١٠ هەزاریش برینداربوون لەگەڵ ئاوارە بوونی دەیان هەزارهاوڵاتی تری ئەم دەڤەرە ئازیزە.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.....هەڵەبجەییە بوێر و دلێرەکان یادکردنەوەی کارەساتەکە لەمساڵدا جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەویشئەوەیە کە لەمساڵدا هەڵەبجە بە بەرگی پارێزگابونییەوە یادی ئەو مەرگە ساتەگەورەیە دەکاتەوە بۆیە خوازیارین کە ئەم بڕیارە ببێتە ساڕێژ بوونی لانیکەمی هەندێ لە زامەکانی ئەم شارە و پێشنیاری ئەوەش دەکەین کە بۆ لەمەودوائەم شارە بە شارە زیندوەکەی کوردستان بناسێنرێ لە کۆتاییدا داواکارینکەسەرجەم ڕێو شوێنە ئیداری و یاساییەکان بگیرێتە بەر بۆ ئەم پارێزگا نوێیە وئێمەی پەرلەمانتاریش هەرکارێک بکەوێتە ئەستۆمان لەم ڕوەوە درێغی ناکەین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نەفرەت لە دوژمنانی کورد و خاکی کوردستان.
سەرجەم پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان
١٦-٣-٢٠١٤




