دووشه‌ممه داهاتوولێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی كۆده‌بێته‌وه

عه‌لی فه‌ییاز سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق به رووداوی رایگه‌یاندووە: شانده‌كه‌ی لێژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، رۆژی دووشه‌ممه داهاتوو له‌گه‌ڵ حوسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه كۆده‌بێته‌وه.
فه‌ییاز كه هاوكات په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی عێراقییه‌یه ده‌ڵێ " له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌دا تێڕوانین و بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت به‌گشتی بۆ حوسێن شه‌هرستانی روونده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كو بگه‌ینه تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه".
به وته‌ی عه‌لی فه‌ییاز كه ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه لێكۆڵینه‌وه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا، هه‌ندێ سه‌رپێچی كراوه له‌باره‌ی نه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه هاوكاری حكومه‌تی فیدراڵی بكات.




