٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ په‌له‌.. فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە ئیمزا كرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی 3ـی 2014 كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێز مەسعود بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی ئیمزا كرد.

 له‌ 5ی ئازاری ئه‌مساڵدا و له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم کرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات.‌ 

چه‌ند ڕۆژێک پاشتر و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هەڵەبجە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌ 13-ی ئه‌م مانگه‌دا بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار