ئاپۆڕای هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌ره‌و مه‌زاری شه‌هیدان ڕێچکه‌ی گرت

هه‌ولێر- KDP.info/ کۆی چین و توێژه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به ڕێپێوان به‌ره‌و مه‌زاری شه‌هیدان به‌ڕێ که‌وتن و له‌وێیشه‌وه به چه‌ندین وتار چالاکییه‌کانیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌کی زۆری کۆی چین و توێژه‌کان به مه‌به‌ستی دانانی تاجه‌گوڵینه و نوێکردنه‌وه‌ی سۆز و وه‌فادارییان، سه‌عات 10-ی ئه‌م به‌یانییه له‌به‌رده‌م شاره‌وانییه‌وه به‌ره‌و مه‌زاری شه‌هیدانی کیمیابارانی 1988 به‌ڕێ که‌وتن. هاووڵاتیان ده‌ڵێن یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته بێوێنه‌یه، له ئه‌مساڵدا به هۆی به‌پارێزگابوونی جیاوازتره و که‌مێک له زامه‌کانیان ساڕ‌ێژ بووه.
وه‌ها بڕیاره له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان کۆمه‌ڵێک وتار بخوێندرێنه‌وه و دواتر ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری شاره‌که به‌ره‌و مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌چن.
دانیشتوویه‌کی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت خۆشحاڵم به بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی ئه‌وه‌ی که پێویسته بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌پارێزگابوونه‌که‌ی گرینگتره، به‌و هیوایه‌ین به‌ڵێەه‌کان بێنه دی.
ساڵی 1988 ڕژێمی له‌نێوچووی به‌عس، به چه‌کی کیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و به هۆیه‌وه پێنجهه‌زار هاووڵاتی شه‌هید بوون و ده‌هه‌زاری دیکه‌یش بریندار بوون.
جێی وبیرهێنانه‌وه‌یه که له 5ی ئازاری ئه‌مساڵدا و له نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم کرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات. چه‌ند ڕۆژێک پاشتر و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هەڵەبجە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له 13-ی ئه‌م مانگه‌دا بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.




