٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە، هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە بە ناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بارزانی و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق لێدوان بدات.

لە ڕوونكردنەوەكەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بەداخەوە ژمارەیەك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە ناوی سەرۆك بارزانی لێدوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن داوە".

هاوكات ئاماژە دراوە كە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە، کە دەرەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بە فەرمی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە و "هیچ كەس و لایەنێک بۆی نییە بە ناوی سەرۆك بارزانی قسە لەوبارەیەوە بكات".

 

دەقی ڕوونكردنەوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:

 كۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ڕۆژی شەممە 15ـی 3ـی 2014 بەرێوەچوو و تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2014ـی عێراق بەداخەوە ژمارەیەك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بەناوی سەرۆك بارزانی لێدوانیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن داوە. لێرەدا گشت لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی ڕەسمی بڵاو كراوەتەوە و هیچ كەس و لایەنیش بۆی نییە بەناوی سەرۆك بارزانی قسە لەوبارەیەوە بكات و تەنیا ئەو لێدوانانە دەرخەری سیاسەتی ڕەسمیی سەرۆك بارزانین كە لە لایەن سەرۆكایەتیی هەرێم و دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و گوتەبێژی ڕەسمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دەردەچن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان 15ـی 3ـی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار