٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جه‌واد به‌زونی: هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستو‌وریین

سەرچاوە: KDP.info

په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ستوریین و هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌ری.

جه‌واد به‌زونی، په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، له‌ لێدوانێكدا بە خەندانی راگەیاندووە::" داواكارییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستو‌ورین و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ته‌باو كۆكن".

به‌زونی‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ دیارترین كێشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بریتییه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز‌و هه‌ردو‌ولا ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌‌و ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت. مه‌سه‌له‌ جێناكۆكه‌كانی تری وه‌كو ماده‌ی 140 و ئه‌وانی تر له‌ڕێگای ده‌ستوور و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن.

وتیشی: "جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هه‌رێم ئاسانتره‌ له‌ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی لیستی عیراقیه‌، هه‌رچه‌نده‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كوردا گه‌وره‌ترن له‌چاو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ لیستی عیراقیه‌دا، كه‌ خۆیان له‌ ناونانی پاڵێوراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان و هاوسه‌نگی له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ ستراتیژییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار