مەسروور بارزانی:حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆییان له‌سه‌ره كه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه

هەولێر- KDP.info/ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی ڕایگەیاند كە، هێشتا كاری زۆر ماوه بكرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و جینۆسایده دژ به خاك و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان و، حكوومه‌تی ئێستای عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش دەخاتە بەردەم ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆیی له قه‌ره‌بووكردنەوەی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه؛ هاوكات بە بەرپرسیاریان ناو دەبات لەوەی ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی هاوكاریی عێراقیان كرد له فرۆشتنی چه‌ك و مه‌وادی كیمیاوی به عێراق، بە سزا بگەیەندرێن.
لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، پەیامێكی ڕاگەیاند و تێیدا دووپاتی دەكاتەوە، ئه‌و تاوانه‌ی به‌ر له 26 ساڵ له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و بۆ گه‌لی كوردیش پرسێكی ویژدانییه و تاهه‌تایه له دڵ و ده‌روونیدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە: بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و هه‌وڵی هه‌ندێ له په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان له ناساندنی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید مایه‌ی پێزانینه، به‌ڵام هێشتا كاری زۆر ماوه بكرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و جینۆسایده دژ به خاك و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان، حكوومه‌تی ئێستای عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆییان له‌سه‌ره كه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه و ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی هاوكاریی عێراقیان كرد له فرۆشتنی چه‌ك و مه‌وادی كیمیاوی به عێراق سزا بدرێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بوایه زۆر له‌وه زیاتر خزمه‌ت بكرێت و ئاوڕی لێ بدرابایه‌ته‌وه له گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی، به تایبه‌تی خزمه‌تكردنی ماڵی شه‌هید و برینداره‌كانی كیمیاباران.
هاوكات ڕایدەگەیەنێت: پێداگیری جه‌نابی سه‌رۆك بۆ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه رێزگرتنه له قوربانی و خوێنی شه‌هیدان و به پیره‌وه‌چوونی داوای ره‌وای خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و دادكۆكیكردنه له دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی مافی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست.
لە كۆتایی پەیامەكەیشیدا مەسروور بارزانی دەڵێت: به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م، هیوادارم چۆن هه‌ڵه‌بجه گرێی به‌ختی كوردی كرده‌وه ئاواش ببێته پێشه‌نگ له ئاوه‌دانی و پێشخستنی كوردستاندا.




