له پێشوازیی نێچیرڤان بازانیدا داوودئۆغڵو: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و دیواره ده‌روونییه‌ی نێوان دوو میلله‌ت بڕووخێنین و بیکه‌ین به سنووری برایه‌تی"

هەولێر-KDP.info/ سه‌رۆکوه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی، له شاری وانی باکووری کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌و گۆڕانکاریانه‌ی له تورکیا و تایبه‌ت پێوه‌ست به پرسی کورد و پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و ئانکاراو به دی هاتوون دڵخۆشکه‌رن. گوتیشی، هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆو ڕیگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت ئه‌و دیواره ده‌روونییه‌ی نێوان دوو میلله‌ت بڕووخێنین و بیکه‌ین به سنووری برایه‌تی."
سه‌رۆکوه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته باکووری کوردستان و له فڕۆکه‌خانه‌ی وان له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆو پێشوازیی کرا.
بڕیاره هه‌ر له وان سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ببنه‌وه و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی هه‌ردوو لا و ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که بخه‌نه نه‌ر باس و دواتر له ئانکارا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغاندا کۆ ببێته‌وه.
له یه‌که‌م دیداریدا که له شێنی حه‌وانه‌ی بوو له هۆتێلێکی وان و داوودئۆغڵویش یاوه‌ری بوو و خوانێک ساز کرابوو که تێیدا ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگان‌یش ئاماده‌ی بوون، نێچیرڤان بارزانی به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند که، ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی هاتوونه دی جێ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌مووانه و ده‌بێ له پێنا برایه‌تیی کورد و تورک‌دا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێ و به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان وه‌بیری ئاماده‌بووانی هێنایه‌وه که به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له سلێمانی بوو و به کوردیی ئاخاوتنه‌که‌ی دڵی هه‌مووانی خۆش کرد. گوتیشی پاش کۆبوونه‌وه‌کانی وان، ده‌چێته ئانکارا و له‌گه‌ڵ سه‌رپکوه‌زیرانی تورکیادا کۆ ده‌بێته‌وه.
هاوکات ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوش گوته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێیدا ڕایگه‌یاند که به سه‌ردانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵن. ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ عێراقدا، خه‌تی کرده‌وه که پێوه‌ندیی بازگانی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه.
داوودئۆغڵو ڕاشیگه‌یاند که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا پێوه‌ندییه‌کان به‌هێزتر بکه‌ن. ڕاشکاوانه‌یش گوتی که "سنووره‌کانی نێوانمان سیاسین و ده‌خوازین بیانکه‌ین به سنووری برایه‌تی."
هاوکات ڕایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت ئه‌و دیواره ده‌روونییه‌ی نێوان دوو میلله‌ت بڕووخێنین و بیکه‌ین به سنووری برایه‌تی."




