سەرۆكی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆدەبێتەوە

هەولێر-KDP.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،كۆبوونەوەیەك لە نێوان نوێنەرانی كورد لە بەغدا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، كۆبوونەوەكەش بۆ یەك دەنگی كوردە لە بەغدا.
ئەمڕۆ 15/3/2014 سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆ دەبێتەوە، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، فەرهاد ئەتروشی، بۆ KDP.infoگوتی: "كۆبوونەوەكە لەنێوان نوێنەرانی كورد لە بەغدا و سەرۆكی هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیە لە نێوان ئەندامانی كوردە، ئەوەش بۆ ئەوەی كەس نەڵێت تاك لایەنە بڕیار دەربارەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەدرێت، بۆیە ئەم كۆبوونەوانە بەردەوام دەبن بە مەبەستی لێكنزیك بوونەوە و گفتوگۆكردن بۆ بۆچوونە جیاوازەكان، كە جەنابی سەرۆك بارزانی بەردەوام بووە لە وەرگرتن و گوێگرتن بۆ بیروبۆچوونە جیاوازەكان لە كۆبوونەوەكاندا."
گوتیشی: "ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە لەسەر پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دەبێت و كێشەكان كە پەیوەندی بە بابەتی نەوت و بەڕێوەبردنی دەستەڵاتی ئێستای عێراق و بابەتی بوجە دەبێت لە ناو كۆبوونەوەكە."
ئەوەشی خستەڕوو كە سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بابەتی بودجە دەبێت كە ئەم كۆبوونەوە بۆ سبەیش گرنگە.
كارزان هەورامی




